مەسرور بارزانی؛ وەزارەتی تەندروستیم راسپاردووە هاوکاریی تەندروستیی بریندارانی کەرکووک بکەن

دوای ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە کەرکووک، بارهەڵگرێک خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا دەکێشێت و سەرەنجام، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 24 کەسی دیکەش برینداربوون، سێ لەو بریندارانە پێشمەرگە بوون.

لەسەر ئەم ڕووداوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە هاوکاریی پێویستیی تەندروستیی پێشکەشی بریندارانی کەرکووک بکەن.

مەسرور بارزانی “بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین”.

سەرۆکوەزیران جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی تەندروستی راسپێردراون کە هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە بریندارانی ڕووداوەکە بکەن.

ھەواڵی زیاتر