دکتۆرێکی پسپۆڕ: دەرزی و دەرمانی دابەزاندنی کێش بە ئۆنڵاین مەکڕن

دکتۆر گۆڤەند رەوەند، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە کڕین و فرۆشتنی دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش بەبێ ستیکەری.

باسیش لەوە دەکات؛ فرۆشتنی دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش بەبێ ستیکەر قەدەخەیە و هەر دەرمانخانەیەک سەرپێچی بکات، جاری یەکەم تووشی لێپێچینەوەی داخستن و پێبژاردن دەبێتەوە و دووەم جار دەدرێتە دادگە.

دکتۆر گۆڤەند هۆشداریی دا بە هاونیشتمانییان و داوای لێکردن بە هیچ شێوەیەک ئەو جۆرە دەرزییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەکڕن، کە زۆربەیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە رێکلامیان بۆ دەکرێت، چونکە بێ ستیکەرن و مەرجی تەندروستیی گواستنەوە و هەڵگرتنیان تێدا نییە.

 گوتیشی؛ ئەو دەرزییانە پێویستیان بە هەڵگرتن و گواستنەوە هەیە لە پلەی گەرمیی 2 بۆ 8ی سیلیزی و وتی، هەر تەکسییەک دەرزییەکە بە کۆگەکردنێکی گونجاو نەگوازێتەوە، ئەگەر بگیرێت ئەوە هەم شۆفێری تەکسییەکە هەم دەرمانخانەکە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر