پارێزگاری هەولێر؛ ئەم پڕۆژە مەزنە بە یەکێک لە گرنگترین و کاریگەرترین هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.
لەبارەی پڕۆژەکە پارێزگار ڕایگەیاند:
78 کیلۆمەتر: درێژیی ئەو پشتێنە سەوزاییەیە کە بە دەوری شاری هەولێردا دروست دەکرێت بۆ رێگریکردن لە تۆز و خۆڵ و پاککردنەوەی هەوا.
7 ملیۆن دار: بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا بچێندرێن، کە درەختی بەرهەمدار و جوانی وەک (زەیتوون، فستەق و پرتەقاڵ) لەخۆدەگرێت، بەمەش جوانیی سروشتی و سوودی ئابووری پێکەوە کۆدەکرێنەوە.
قۆناخی یەکەم: لەم قۆناخەدا کە کارەکانی بەرەو کۆتایی دەچن، رووبەری 4,200 دۆنم زەوی بە 700 هەزار نەمام داچێندراوە.
کاریگەریی ژینگەیی: ئەم پڕۆژە ستراتیجییە ساڵانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تا 210 هەزار تۆن گازی زیانبەخش، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دابینکردنی هەوایەکی تەندروست بۆ دانیشتووانی پایتەخت دەبێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند؛ پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر و هەناسەیەکی پاکتر هەنگاو دەنێت، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتاییهاتنی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی ستراتیجیی “پشتێنەی سەوزایی هەولێر“.