حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی %١٥ی كارەبای هاووڵاتیانی تا (١ی١٢ی٢٠٢٠) درێژكردەوە.
نوسراوێکی حکومەتی هەرێم کە ڕێكەوتی ئەمڕۆ و واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کراوە تیایدا هاتووە، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی رێژەی %١٥ی ههموو قەرزەکانی کارەبای سەرهاوڵاتیان، بە مەرجێك تاوەکو (١ی١١ی٢٠٢٠)، هەموو قەرزەکان بگەڕێننەوە.
بڕیارەكەی حکومەتی هەرێم لە ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆنا و ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزییەوە دراوەو بڕیاربووە تا ١ی ئەیلوول کاری پێ بکرێت و جێ بەجێ بكرێت.