ترەمپ بۆ لوبنان: پابەندین بە چەسپاندنی ئاگربەست

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان ئەنجامدرا و تێیدا هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕ تاوتوێ کران.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، عەون سوپاسی هەوڵەکانی ترەمپی کرد بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان و دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام، کە رێگە خۆش دەکات بۆ بەدیهێنانی پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

هەروەها هیوای خواست ئەم هەوڵانە بۆ راگرتنی تەقەکردن لە زووترین کاتدا بەردەوام بن.

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ پشتگیریی خۆی بۆ جۆزێف عەون و لوبنان دووپات کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پابەندە بە وەڵامدانەوەی داواکارییەکەی لوبنان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لە زووترین کاتدا.

ھەواڵی زیاتر