سەرۆک بارزانی: هەموو ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون هەرگیز فەراموش ناكەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-04-2026، سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لە 16ی نیسانی 1987دا، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێكی تری لەدژی گەلی كورد ئەنجام دا كە بریتی بوو لە كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی. ئەو تاوانە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی بێتاوانی ناوچەكە. 

ئەم تاوانە دەستپێكی پڕۆسەی كیمیابارانكردنی هاووڵاتیی سڤیل و بەردەوامبوونی سیاسەتی سڕینەوەی گەلەكەمان بوو. ڕژێم هەر بەو تاوانە نەوەستا و دەیان برینداری ئەو كارەساتەشی دوای دەستگیر كردن بەشێوەیەكی دڕندانە زیندەبەچاڵ كردن.

لە سی و نۆیەمین ساڵیادی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیەدا، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە دەنێرین و هاوسۆزی خانەوادە و كەسوكاریانین. یاد و ئازاری ئەم تاوانە و هەموو ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون هەرگیز فەراموش ناكەین.

مسعود بارزانی

16ی نیسانی 2026

ھەواڵی زیاتر