زیاتر لە 700 درۆن و مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، لە یەکی ئاداری 2026، هیرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەستیان پی کرد و یەکەم هێرس ئاراستەی هەولێر کرا، ئەم داتایە لە یەک مرۆژی هێرشەکانی سەر کوردستان، تاوەکو ئاگربەستی ئێران و ئەمریکاش وەرگیراوە کە 703 هێرشی درۆنی و مووشەکی بووە.

‎ ‎ئاماری هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگا:

‎-پارێزگای هەولێر: زیاتر لە 560 درۆن و مووشەک

‎-پارێزگای سلێمانی: نزیکەی 115 درۆن و مووشەک

‎-پارێزگای دهۆک: 26 درۆن و مووشەک

‎-پارێزگای هەڵەبجە: 2 درۆن

‎بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکان 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 93 کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەهیدەکان:

-حەوت پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک، لە سنووری خەلیفان-سپیلک لە پارێزگای هەولێر.

-کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

-دوو هاوژین لە گوندی زەرگەزەوی.

-شەش پێشمەرگەی سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ دووانیان لە باشیک لە دەشتی نەینەوا دووانیان لە هەولێر، دووانی دیکە لە سلێمانی.

– 12ـی ئادار ئەفسەرێکی فەرەنسا لە هەولێر گیانی لەدەستدا، کاتێک هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور.

بریندارەکان

-30ـی پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

– سێ کارمەندی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

-سێ پێشمەرگە.

-دوو پاسەوانی تایبەت لە بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی.

-پاسەوانێکی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی.

-دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی خەلیفان.

-دوو پێشمەرگە لە هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە.

‎بریندارەکانی دیکە پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

پێنج سەربازی فەرەنسی لە مەخموور.

یەک پۆلیس.

16 سڤیل، یەکێکیان ماتۆڕسواری دیلیڤەری-هەولێر، کەسێک لە کەمپی باجد کەنداڵ لە زاخۆ، پەرستارێک لە کەمپی ئازادیی کۆیە، سێ سڤیلی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپی زەوی سپی لە کۆیە، منداڵێک لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی، دوو کەس لە کەمپی جەژنیکانی سنووری هەولێر، چوار کەس لە گەڕەکێکی هەولێر بریندار بوون، دوو قوتابی لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، هاوکات لە 31ـی ئادار سێ مێردمنداڵی دیکە لە هەولێر بریندار بوون.

ئەو ناوچانەی بۆردوومان کراون

هەولێر

‎درۆن و مووشەک لەم ناوچە و گەڕەکانە کەوتوونەتە خوارەوە: گوندی زەرگەزەوی، گوندی کێشکە، دۆڵی مەلەکان، هەریر، کانی قرژاڵە، بالیسان، خەبات، ناحیەی رزگاری، سپیلک، مەلا قەرە، کارێزان، کەمپی زەوی سپی، کەمپی جەژنیکان، کانی قرژاڵە، دریم سیتی، کەسنەزان، پیرزین، فەرمانبەران، سێبیران، رۆشنبیری، ژیان، کوردستان، نەورۆز، نووسەران، هەڤاڵان، منارە، مامۆستایانی زانکۆ، کارێزان، گوندی کۆری، گەزنە، بەحرکە، عەنکاوە، خەلیفان، فڕۆکەخانەی هەولێر و دەوروبەری، دێگەڵە، کەمپی ئازادی، چۆمان، سۆران و بارەگای یەکەکانی پێشمەرگە.

سلێمانی

‎سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، گوندی شێخ وەیساوا، گردی ریعایە، گردی یوئێن، بەختیاری، مێرگەپان، قالاوە، گەڕەکی بەرانان، شەقامی 60 مەتری، گوندی زڕگوێز، گوندی زڕگوێزەڵە، چیای زمناکۆ، بارگەی یەکەکانی پێشمەرگە، بارەگای ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لەنێو یەکەی حەفتا، ناحیەی سوورداش، قەزای كفری، هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، تاسڵوجە.

پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە

‎دهۆک: کێڵگەی نەوتی سەرسنگ، کەمپی باجد کەنداڵ، سنووری ئاکرێ، سنووری ناحیەی بجیل، سنووری قەزای بەردەڕەش و گەڕەکی ماڵتا لە شارەکە. هەروەها سێ درۆنی دیکە لە کێڵگەی نەوتی چەمانکێ کەوتنە خوارەوە و لە سنووری ئامێدیش 3 درۆن کەوتوونەتە خوارەوە.

هەڵەبجە: پارێزگای هەڵەبجە و چیای شنروێ.

لە کاتژمێر نزیکەی 9:30 بەیانیی ڕۆژی 28ـی شووبات، هیرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیان پێ کرد و تاوەکو کاتژمێر 3:00ـی 8ـی نیسانی 2026 و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەردەوام بوون.

ھەواڵی زیاتر