کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت، “بەداخین بۆ هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئاسایی و بێتاوان.”
لە راگەیەندراوێکدا، کۆنسوڵخانەی گشتیی ئێران لە هەولێر وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، رووداوەکەی سەرکۆنە کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “پەنا بەخوا جارێکی دیکە ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە و خەڵکی ناوچەکە لە پێکەوەژیانێکی ئاشتییانەدا دەتوانن پەیوەندییە باشەکانیان قووڵتر بکەنەوە و پەرەی پێبدەن.”