مەسرور بارزانی: جەخت لە تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەریمی کوردستان پەیامێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیيانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشی و تەندروستیدا بن.

ھەواڵی زیاتر