دهۆك سبەینێ ڕۆژێكی پڕ له گۆڕانكاری بهخۆیهوه دهبینێت
سبەینێ سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك کۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاکە دەدات.
فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: ”پاڵپشت بە بڕگەی (یەک) لە ماددەی (٢٨) لە پەیڕەوی ناوخۆ و لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارمانداوە سبەینێ سێ شەممە ١ی ئەیلوول كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (١٠٦)ی ئەنجومەن ئەنجام بدەین و لە كۆبوونەوەكەدا شەش بەڕێوەبەری شەش بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاكە دەگۆڕین كە بریتین لە”:
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف
وتیشی: ”ناوی شەش كەس لەلایەن پارێزگارەوە نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا و لەسەر بنەمای سیڤی نێردراون و سهرجهم ڕێنمایی و مەرجەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان تێدایە بۆ بوون بە بەڕێوەبەری گشتی و سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەندا دەنگیان لەسەر دەدەین”.
بڕیاریشه له چهند ڕۆژی داهاتوودا (٢٢) سەرۆك شارەوانیش لە پارێزگای دهۆك بگۆڕدرێت، مانگی ڕابردووش پارێزگاری دهۆك گۆڕدراو لە جێگەی فەرهاد ئەتروشی، عەلی تەتەر دانرا