عێراق بەدوای ڕێڕەوی ئارامدا دەگەڕێت و هەوڵی کردنەوەی ئاسمانەکەی دەدیا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ کردنەوەی بەشێکی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا، بە مەرجێک هەموو پێوەرەکانی سەلامەتی بۆ گەشتیاران دەستەبەر بکرێت.عێراق بەدوای ڕێڕەوی ئارامدا دەگەڕێت و هەوڵی کردنەوەی ئاسمانەکەی دەدیا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ کردنەوەی بەشێکی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا، بە مەرجێک هەموو پێوەرەکانی سەلامەتی بۆ گەشتیاران دەستەبەر بکرێت.
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا وەستاوە. مەترسیی مووشەک و درۆنەکان وایکردووە زۆربەی کۆمپانیا جیهانییەکان ڕێڕەوی فڕینی خۆیان بگۆڕن و چیتر ئاسمانی عێراق وەک پێشوو بەکارنەهێنن.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، لە بارەی دوایین هەوڵەکان ئاماژەی بەوە کرد: کار لەسەر دۆزینەوەی ڕێڕەوی ئاسمانی نوێ و ئارام دەکەن کە جێگەی ڕێڕەوە مەترسیدارەکان بگرێتەوە.
باسی لەوەش کرد کە فراوانبوونی شەڕ و داخستنی ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ، ئەرکەکەی قورستر کردووە، چونکە پێشتر ڕێڕەوی وڵاتانی کەنداو وەک بەدیل بەکار دەهات.
عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوانەوە، جارێکی تر متمانە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بگەڕێنێتەوە تا ئاسمانی وڵات بەکاربهێننەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گواستنەوە و کەمکردنەوەی ئەو زیانە داراییانەی بەهۆی جەنگی ناوچەکەوە بەر وڵاتەکە کەوتوون.