لەبارەی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان حکومەت بڕیاریدا


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکان بە شێوازی “ئامادەبوون لە ناو پۆل” ڕابگرێت و لەمەودوا خوێندن تەنیا بە شێوەی دیجیتاڵی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی 29ی 3ی 2026، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خوێندنی ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ هەموو قۆناغەکان.

بەپێی بڕیارەکە، لەم قۆناغەدا پرۆسەی خوێندن تەنیا بە شێوازی “ئۆنلاین و دیجیتاڵی” بەردەوام دەبێت. هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕاسپێردراون کە ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و ڕێکخستنی شێوازی خوێندنی نوێ بگرنەبەر.

ھەواڵی زیاتر