شەش چەکداری داعش دەستگیر کران

پۆلیسی موسڵ دەستگیركردنی شەش تیرۆیستی داعشیان راگەیاند، كە خۆیان حەشاردابوو.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا، شەش چەکداری داعش لە رۆژھەڵاتی شارەکە بە ھاوکاری خەڵک دەستگیر کراون،

راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەكردووە، چوار لە دەستگیركراوەكان لەسەردەمی داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، چەكداری ئەو گروپە بوونەو بەشدارییان لەچەندین كردەوەی تیرۆریستی و كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیانی سڤیل كردووە.

ھەواڵی زیاتر