داعش چالاكییە چەكدارییەكانی فراوانتر دەكات، بەجۆرێك سوپای عێراق و دانیشتووانی گوندی شێرك و گوندەكانی دەوروبەری كە سەر بە شارۆچكەی خانەقینن، هەراسان دەكات و گوندنشینانی سنوورەكەش لە پاش كاتژمێر ( ٤ )ی عەسرەوە ناتوانن لە دەرەوە بمێننەوەو لە دڵەڕاوكێیه‌كی زۆردا دەژین.
عەقید جمور حاجی ڕۆستەم، جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای ٣ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ”داعش چالاكییە چەكدارییەكانی فراوانتر كردووە، بەجۆرێك سوپای عێراق و دانیشتووانی گوندی شێرك و گوندەكانی دەوروبەری كە سەربە شارۆچكەی خانەقینن، هەراسان كردووەو به‌وهۆیه‌وه گوندنشینانی سنوورەكە لە پاش كاتژمێر ( ٤ )ی عەسرەوە ناتوانن لە دەرەوە بمێننەوەو لە دڵەڕاوكێیه‌كی زۆردا دەژین”
داعش چالاكییە چەكدارییەكانی فراوانتر كردووە، بەتایبەت لە گوندی شێرك و گوندەكانی تری دەوروبەری و ناوبەناویش هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق و خەڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه دەكوژێت، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ر له گوندی شێرك و ته‌ل مه‌نجه‌ل، چوار هاوڵاتی گوله‌باران كرد‌و دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سوتاند و هێرشی كرده سه‌ر فه‌وجی مغاویری سوپای عێراق و سه‌ربازێكی كوشت و سێ سه‌ربازی تریشی بریندار كرد، دوێنێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی گروپێكی داعشی ڕاگه‌یاند
وتیشی: ”ئەو چەكدارانەی داعش لەلایەن ئەو عەرەبە هاوردانەوە هاوكاری دەكرێن، كە هاوردەی سنوورەكە كراون و ئه‌و عه‌ره‌بانه هۆكاری مانه‌وه‌ی داعشن له سنووره‌كه و سوپای عێراق و دانیشتووانی گوندی شێرك و گوندەكانی تری ناوچەكەیان هه‌راسان كردووه”