مەسرور بارزانی و نێردەی تایبەتی ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

مەسرور بارزانی و تۆم باراک پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 14/3/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیاوە پێگەیشت.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندییەدا، باس لە چەند پرسێکی گرنگ کرا، لەوانە: تاوتوێکردنی دواین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی، هەردوولا بە توندی ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا؛ جەخت لە گرنگیی مانەوە لە پەیوەندیی بەردەوامدا کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر