سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئاداری 2026، یەکێک لە بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە بەرزاییەکانی باشیک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی سازمانی خەبات، لە ئەنجامی ئەو هێرشە درۆنییەدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە:
ئیقباڵ ساڵحی: خەڵکی شاری سەقز.
فەخرەدین مورادی: خەڵکی شاری سنە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەمان هێرشدا 4 پێشمەرگەی دیکە بریندار بوون.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە نێو ئاگری جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران دایە. بەپێی بەدواداچوونەکان، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە لە 28ی شوبات تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ئەم ئامارانە بووەتەوە:
کۆی گشتی: 294 درۆن و مووشەک ئاراستەی هەرێم کراون.
هەولێر و دەوروبەری: ٢247 درۆن و مووشەک
سلێمانی و دەوروبەری: 42 درۆن و مووشەک.
دهۆک: 4 درۆن.
هەڵەبجە: 2 درۆن.
جێی ئاماژەیە، بەشێکی ئەم هێرشانە کەمپی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە بوونەتە قوربانی