بهڕێز جەنابی ئایهتوڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی،
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
بەبۆنەی هەڵبژاردنتانهوه وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گهلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانهیهتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.
لهگهڵ ڕێزماندا..
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١٠