لە نەینەوا حەشدی شەعبی بۆردومان کرا “کوژراو و بریندار هەن”
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەکدارێک کوژراوە و سێ چەکداری تریش بریندار بوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئاداری 2026، بارەگای لیوای 40 و فەوجی 33 ی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا، لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی “نەناسراو”ەوە بۆردومان کراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی هێرشەکەی بە “دەستدرێژییەکی ناڕەوا” ناوبرد و وتی، جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی مادی زۆریش بەو دوو بنکەیە گەیشتووە.