مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێگەیشت و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/03/04 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات پێگەیشت.
ئەوەش هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕوژە تاووتوێ کرا و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.
هەروەها جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان کردەوە.