عێراق: خاوەنی کەنالی دیجلە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنی كەناڵی ئاسمانیی دیجلە دەركرا بە تۆمەتی پەخشكردنی گۆرانی لە یادی عاشووراو سوكایەتیكردن بە پەیڕەوانی تایفەیەكی ئاینی لە عێراق.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی دادگای رەسافە لە بەغدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ جەمال كەربولی خاوەنی كەناڵەكە دەرچووە بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە تایفەیەكی ئاینیی لە عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە رەسافە داوای لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە، رێكاری یاسایی و كارگێڕیی پێویست لە دژی کەناڵی دیجلە بگرنەبەر.

دوێنێ یەکشەممە 2020/8/31 لە كاتی بەڕێوچوونی رێورەسمی عاشوورا، كەناڵی دیجلە تەڕەب كە یەكێكە لە كەناڵەكانی سەر بە كەناڵی دیجلەو لەلایەن جەمال كەربولی-یەوە خاوەندارێتی دەكرێت، چەند گۆرانییەكی پەخشكرد، ئەم كارەش ناڕەزایەتی و تووڕەیی شیعەكانی لێكەتەوەو بە سووكایەتیكردنیان وەسفكرد.

ھەواڵی زیاتر