پەیامێک لە ئێرانەوە لەبارەی گەڕی سێیەمی دانوستاندنەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن لە جنێڤ، ڕایگەیاند، لە دۆسیەی ئەتۆمی و پرسی هەڵگرتنی سزاکاندا پێشکەوتنی باش بەدی هاتووە.

عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد، تاران بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و دیاریکراو، چاوەڕوانی و داواکارییەکانی خۆی لە بواری هەڵگرتنی سزاکاندا خستووەتە ڕوو، هەرچەندە هێشتا لەسەر هەندێک خاڵ جیاوازیی بۆچوون و ناکۆکی ماوە و تەنها لەسەر بەشێک لە بابەتەکان ڕێککەوتن کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، قۆناغی ئێستای گفتوگۆکان پێویستی بە ئەنجامدانی ڕاوێژ لە پایتەختەکان هەیە، هەر بۆیە بڕیار دراوە دوای تەواوبوونی ئەم ڕاوێژانە، لە هەفتەی داهاتوودا گەڕی چوارەمی دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر