مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هێزی پێشمەرگە واژوو دەکات

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

دەقی پەیامەکەی پێشەوا هەورامانی:

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

لە چوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژووکرد، ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت، لەم پێناوەشدا هەوڵ  و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژوو کرا، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.

ھەواڵی زیاتر