هەلیکۆپتەرێک لە ئەسفەهان کەوتەخوارەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا
هەلیکۆپتەرێک لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەلیکۆپتەرێک لە شارۆچکەی “دۆرچە” سەر بە قەزای خومەینی شەهرلە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و لەنێو مەیدانی میوە و سەوزەیشارۆچکەکە گیرساوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیای فەرمیی ئێران، هەلیکۆپتەرەکە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتیفڕیندا، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە.بەڕێوە
بەرگریی شارستانی ئاگرکوژێنەوەی خومەینی شەهر رایگەیاند: “بەهۆی رووداوەکە، چوار کەسگیانیان لەدەستداوە کە فڕۆکەوان، یاریدەدەری فڕۆکەوان و دوو کەس لەو کاسبکارانەیکە لەناو عەلوەی میوە و سەوزەکەدا کاریان دەکرد.”