دادگاییکردنی ئارام قادر دواخرا و دۆسیەکەی گەڕێندرایەوە بۆ لێکۆڵینەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە 2026/02/23، دادگاییکردنی ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام پڕۆسەکە بەڕێوەنەچووە و کاغەز و بەڵگەکانی دۆسیەکەی گواستراونەتەوە ئاسایشی سلێمانی.

بەکر سدیق، پارێزەری ئارام قادر ڕایگەیاند، دادگاییکردنەکە دواخراوە و گۆڕانکاری لە ڕێڕەوی دۆسیەکەدا کراوە، دادگا بڕیاری ڕەوانەکردنی دۆسیەکەی بۆ دادگای تاوان هەڵوەشاندووەتەوە، سەرجەم کاغەز و بەڵگەکانی بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش ناردووە.

بەکر سدیق، پارێزەری ئارام قادر ئاشکرای کرد، لە ئێستادا هیچ وادەیەک بۆ دادگاییکردن دیار نییە، دەبێت چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێکارەکان لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بکرێت.

ئەم پێشهاتە یاساییە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە ئارام قادر دوای زیاتر لە هەشت مانگ بەندکردن بە تۆمەتی سیخوڕی، بە کەفالەت ئازاد کرا و دوای چوونە دەرەوەشی لە زیندان، سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە لەو ماوەیەدا هاوسۆزییان بۆ دەربڕیبوو

ھەواڵی زیاتر