مەسرور بارزانی: زمان بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە:

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:

‏ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە کوردستانیان پیرۆز بێت. هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.

‏زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر