ویلایەتێکی ئەمریکا دەیەوێت فرۆکەخانەیەک بە ناوی دۆناڵد ترەمپەوە بکات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی فلۆریدا، کە زۆرینەیان لە پارتی کۆمارین، پڕۆژەیاسایەکیان بۆ گۆڕینی ناوی “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پالم بیچ” بۆ “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ” پەسەند کرد، ئەگەر حاکمی ویلایەتەکە پڕۆژەکە واژوو دەکات، ئەوا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم فڕۆکەخانەیە تەنیا چەند خولەکێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپەوە دوورە، بۆ ئەوەی بخرێتە سەر ناوی ترەمپ، دەبێت بە دوو قۆناغدا بڕوات:

واژۆی حاکمی ویلایەت: پێویستە ڕۆن دیسانتێس، حاکمی ویلایەتەکە واژوو لەسەر پڕۆژەیاساکە بکات.

ڕەزامەندی: پێویستە دەستەی گواستنەوەی ئاسمانی فیدراڵی ئەمریکا (FAA) ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی ناوەکە بدات.

ئەمە تاکە هەوڵ نییە بۆ ناونانی شوێنەکان بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە، بەڵکو چەندین هەوڵی دیکە دراون و  ویستویانە ناوی وێستگەی “پێن” لە نیویۆرک و فڕۆکەخانەی “دۆڵس” لە واشنتن بگۆڕن، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام مانەوە و داواکان ڕەتکرانەوە.

ھەواڵی زیاتر