توێژینەوەیەک مەترسییەکانی سەر زمانی کوردی لە بازاڕەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەکی مەیدانی مەترسییەکانی سەر زمانی کوردی لە شاری سلێمانی ئاشکرا دەکات و سەفەر مستەفا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە دەڵێت: کارەکە بە هەڕەمەکی نەکراوە.

لە هەنگاوێکی مەیدانیدا بۆ پاراستنی ناسنامەی زمان، گرووپێک لە قوتابیانی پۆلی 11ی ئامادەیی جونیەر لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی مامۆستا سەفەر مستەفا، توێژینەوەیەکی زانستییان دەربارەی دۆخی زمانی کوردی لەسەر تابلۆ بازرگانییەکان ئەنجام دا و ئەنجامەکان ئاماژە بە پاشەکشەیەکی مەترسیداری زمانی کوردی دەکەن لە کایەی بازرگانیدا.

ئەنجامی توێژینەوەکە بەم شێوەیە:

توێژینەوەکە لە نێوان کۆتایی مانگی یەک و سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵدا کراوە، پشتی بە 425 نموونەی مەیدانی بەستووە، دەریخستووە ریزبەندی بەکارهێنانی زمانەکان لەسەر تابلۆکان لە سلێمانی بەم شێوەیە:

پلەی یەکەم: زمانی ئینگلیزی (زۆرترین بەکارهێنان).

پلەی دووەم: تابلۆ تێکەڵەکان (چەند زمانێک پێکەوە).

پلەی سێیەم: زمانی کوردی (بە تەنیا).

پلەی چوارەم: ناوی ئینگلیزی بە ڕێنووسی کوردی نووسراون.

پلانی مامۆستا و قوتابییەکان ئەوەیە، لە داهاتوو دا ماڵپەڕێکی تایبەت دروست بکەن و لەژێر ناوی (بیکە بە کوردی) کار بۆ پێشخستنی زمانی کوردی بکەن لە شوێنە بازرگانییەکاندا.

ھەواڵی زیاتر