پۆستی سەرپەرشتیاریی ئیدارەی گەرمیان، لە مەلا بۆ كوێخا و لە كوێخاوه‌ بۆ شێخ

دوای حەوت ساڵ كاركردن وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ڵاح كوێخا ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان دەبێت و جه‌لال شێخ نوری، (شێخ جه‌لال)، قایمقامى كفری به‌وه‌كاله‌ت پۆسته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ”‌ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دواهه‌فته‌ى كاركردنى سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، سه‌ڵاح كوێخا دەبێت وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، پاش نۆ ساڵ مانەوە له‌م پۆسته‌دا.

وتەبێژەكەی ئیدارەی گەرمیان وتیشی: ”قایمقامى كفری، جه‌لال شێخ نوری، (شێخ جەلال)، سەرەڕای كارەكانی خۆی وەك قایمقامی كفری، لە جێگەی سه‌ڵاح كوێخا دەست بەكاردەبێت به‌ وه‌كاله‌ت.

گەرمیان لە ساڵی (٢٠٠٨)، بە بڕیاری نێچیرڤانی بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكومەتی هەرێم، كرا بە ئیداره‌ی سەربەخۆ، ئیدارەكە تایبەتمەندی پارێزگاو سەرپەرشتیارەكەشی تایبەتمەندی پارێزگاری پێدرا، سەرەتا سه‌عید ئه‌حمه‌د، (مه‌لا سه‌عید)، وەك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان دانرا، پاش گه‌یشتنى ته‌مه‌نى به‌ خانه‌نشینی، لە مانگی یەكی ساڵی (٢٠١١) سەڵاح كوێخا لە جێگەكەی دانرا، دواتر لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت، دوو ساڵی تر بۆ ڕاژه‌كه‌ى درێژكرایەوەو ئێستا لەبەر كۆتایی هاتنی ڕاژه‌كه‌ی و گەیشتنی بە تەمەنی خانەنشینی، خانه‌نشین ده‌كرێت و لە جێگەی ناوبراو، جه‌لال شێخ نوری، (شێخ جه‌لال)، قایمقامی كفری دەست بەكار دەبێت بە وەكالەت

ھەواڵی زیاتر