ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکات

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیێنراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕی. ئەنجوومەنەکە جەختی لە گرنگی پاراستنی مافی کورد وەک بەشێکی ڕەسەن لە گەلی سووریا کردەوە.

وردەکارییەکانی ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بەمشێوەیە:

-ئەنجوومەنی ئاسایش داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی بەندەکانی ڕێککەوتنەکە بن. 

-پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی سووریا، بە تایبەت کورد، لە ئەستۆی حکومەتی سووریایە.

هەڵوێستی ئەنجوومەنی ئاسایش:

-ستایشی مەرسوومەکەی ئەحمەد شەرعی دەکات کە (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) دەرچووە بۆ مافەکانی کورد.

-ئاماژە بە دەستپێکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوونی هێز و رۆیشتنی حکومەتی سووریا بۆ بنکە سەربازییەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکان دەکات.

-جەخت لە بەردەوامیی شەڕی دژی داعش دەکاتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش لە 15 ئەندام پێکدێت، بەرپرسی یەکەمی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە. بڕیاری پابەندکردن و دەسەڵاتی سەپاندنی سزا و بەکارهێنانی هێزی هەیە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان.

ھەواڵی زیاتر