ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/2/12، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتێكی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربووان ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان و تاوتوێکردنی ڕێگه‌چاره بۆ کێشه و ئاڵۆزییه‌كان.