فەرمانێکی هەرێمی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ جەبار مستەفا وەک سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان ئیمزاکرد.  

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 30-08-2020، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى جه‌بار مسته‌فا ره‌سوول ئیمزا کرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كارده‌بێت.  

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى، كاره‌كه‌ى به‌ گرنگ و نيشتمانى له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و رێكخراو و ئاژانسه‌ بيانييه‌كانى ئه‌و بواره‌ هاوكاريى ده‌زگاكه‌ بكه‌ن، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ دووپاتكرده‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر