راگەیەندراوی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی یەکێتی؛

ئەمڕۆ 11ی2ی2026 کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی لەکەشێکی زۆر ئارام بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. 

وێڕای ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە، لە بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکان هەواڵی ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان بڵاو دەکرێنەوە، ئێمە بە فەرمی و سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە؛ و هەر رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت لەنێوان هەردوولا بەفەرمیی بۆرایگشتی بڵاوی دەکەینەوە. 

کاروان گەزنەیی

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ھەواڵی زیاتر