دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە ئەمریکا دەکات هاوکاریی ڕۆژئاوای کوردستان بکات

شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات و دەزگاکەش داوا لە ئەمریکا دەکات، هاوکاریی مرۆیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بنێرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-02-2026، ئیلیزابێز ئەلخۆدەری، ڕێکخەری PRM لە کونسوڵخانەی ئەمریکا و شاندی یاوەری، سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد لە هەولێر و لە لایەن موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازییان لێكرا.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڵاویکردەوە، شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاریكارییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی، كار و چالاكییەكانی دەزگاکەی لە ماوەی ڕابردوویان بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و جەختی لەوەش كردەوە، كە پێویستە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كونسوڵخانەكان، بەتایبەتی ویلایەتە یەكگرتووی ئەمریكا، هاوکاریی مرۆیی بۆ ڕۆژئاوا بنێرن.

ھەواڵی زیاتر