پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە کۆبوونەوەدان، پرسی سەرۆککۆماری عێراق و کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-02-2026، لە پیرمام، پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی سەرۆککۆمار و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ئەو پرسانە تاوتوێ دەکەن.