مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری داشکاندنی 20%ـی بۆ پارەی کارەبا دەرکرد و ڕایگەیاند، تاوەکو هاوینی ئەمساڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی کوردستان و عێراق، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی “ئی پسوولە” (E-Psule) بەڕێوە دەچێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە تاوەکو 30 ڕۆژی داهاتوو، هەر هاووڵاتییەک لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئی-پسوولەوە پارەی کارەبا بدات، 20% داشکاندنی بۆ دەکرێت. پڕۆژەی ڕووناکیش کە بڕیار بوو کۆتایی 2026 تەواو بێت، لە هاوینی ئەمساڵدا کارەکانی کۆتایی دێت.

سەرۆکوەزیران باسی لەوەشکرد پڕۆژەی ڕووناکی کە لەسەر بنەمای بڕی بەکارهێنان کاردەکات، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا کارەبای بەردەوام بۆ زۆرینەی ناوچەکان دابین بکات. بەهۆی ساردیی زستان و زیادبوونی بەکارهێنان، تێچووی سەر هاووڵاتییان بەرزبووەتەوە و هیچ بڕە پارەیەک یاخود گۆڕانکاریی لە نرخدا نەکراوە. 

پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی 30 ساڵەی کارەبا لە ڕێگەی پێوەرە زیرەکەکان و ڕێکخستنەوەی دابەشکردن.

ھەواڵی زیاتر