لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە کردووە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسییش دەڵێ” بەهەر جۆرێکبێ لە ساڵی 2020دا کۆنگرەکە دەبەستین”.
عەبدوڵڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە کردووە و مەترسییەکانی کۆرۆنا کەمێک کەمببێتەوە بە دڵنیاییەوە کۆنگرە دەبەستین و هەموو جومگە سەرەکییەکانی حیزبیش بەر گۆڕانکاریی دەکەوێت.
عەبدوڵڵا وەرتی وتی” عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستەکە بەربژێر نەکاتەوە و کۆنگرە کەسێکی دیکە بۆ ئەو شوێنە هەڵدەبژێرێت”.