دەزگای خێرخوازیی بارزانی نوێترین ئاماری هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و لەو ماوەیەدا، زیاتر لە 332 هەزار لیتر نەوتیان دابەش کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی شوباتی 2026، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە نوێترین ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی چالاکییە مرۆییەکانی بە ڕۆئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت: تاوەکو دوینێ 367 بارهەڵگریان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستا.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا هاتووە:367 بارهەڵگری پڕ لە پێداویستی جۆراوجۆریان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 15 هەزار خێزان لێی سوودمەند بوون. تاوەکو ئێستا 89 هەزار و 6710 ژەمی خۆراکیان ئامادەکردووە و زیاتر لە 332 هەزار لیتر نەوت بەسەر زیاتر لە 9 هەزار خێزاندا دابەشکراوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەش بە 7 هەزار و 952 نەخۆش کردووە، هەلی کاری بۆ 906 کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان دابینکردووە.
دوای هێرشەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2026، هەزاران کەس لە ناوچەکانی ڕەققە، تەبقە و ئەو شوینانەی شەڕیان تێدا بوو، ئاوارەی حەسەکە و قامیشلۆ بوون.