دوای 46 ساڵ بکوژی محەممەد باقر سەدر لەسێدارە درا
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی شوباتی 2026، سزای لەسێدارەدان بەسەر سەعدوون سەبری قەیسی، یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای ڕژێمی پێشووی بەعس جێبەجێ کرا; قەیسی بە تۆمەتی کوشتنی “محەممەد باقر سەدر”، مەرجەعی باڵا و دامەزرێنەری حیزبی دەعوە، مەحکوم کرابوو.
وردەکاریی بڕیارەکە بەم شێوەیە:
جێبەجێکردن: ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، پاش کۆتاییهاتنی هەموو ڕێکارە دادوەرییەکان، سزاکە بەسەرسەعدوون سەبری قەیسیدا جێبەجێ کراوە.
تۆمەتەکان: قەیس لەلایەن دادگاوە بە ئەنجامدانی “تاوانی دژی مرۆڤایەتی” ناسێندرا، کە جگە لە کوشتنی باقر سەدر و بنتولهودای خوشکی، دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی ژمارەیەک لە زانایانی بنەماڵەی حەکیم و هاووڵاتییانی تریش.
مێژووی حوکمەکە:
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە تەممووزی 2025ـدا سزای لەسێدارەدانی بۆ “سەعدوون سەبری قەیسی” و “هەیسەم عەبدولعەزیز” دەرکردبوو.
محەممەد باقر سەدر، کەسایەتییەکی دیاری ئایینی و سیاسیی شیعە بوو، لە نیسانی ساڵی 1980 لەگەڵ ئامینە سەدری خوشکی (بنتولهودا) لەلایەن دەسەڵاتی بەعسەوە دەستگیر کران و دواتر کوژران. جێبەجێکردنی ئەم سزایە دوای زیاتر لە چوار دەیە دێت لەو ڕووداوەی کە ڕوویداوە.