هێزەکانی ئەمریکا سێیەم کاروانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە زیندانی غوێران لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بە ڕێگەی وشکانی گواستەوە عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، کاروانەکە نزیکەی 500 دەستگیرکراوی داعشی لە خۆگرتووە. ئەمەش دوای هەوڵەکانی ناوەندیی فەرماندەیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە مانگی یەکی ڕابردوودا، پلانی گواستنەوەی حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعشی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق ئاشکرا کرد.
هێزەکانی ئەمریکا زۆربەی تاوەرەکانی چاودێرییان لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی شەدادی لە حەسەکە چۆڵ کردووە، هاوکات ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەر هەندێک لەو تاوەرانە داگرتووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار و 387 چەکداری داعش لەم دواییانەدا لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کراونەتەوە، ئێستاش لە قۆناغی بەدۆکیۆمێنتکردنی زانیارییەکاندان.
ھەواڵی زیاتر