پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی کوردستان دروست دەبێت

بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی تەکنیکی پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی هەریمی کوردستان دروست دەبێت و وەزارەتی کارەباش ڕایدەگەیەنێت، لە کاتژمێرەکانی داهاتوو چارەسەری دەکەن.

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروست بوو، بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.

ئەوەش هاتووە: تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر