سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەوە

ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەزلووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.

بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و هەروەها جێبەجێبكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا.

لەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی داوای كرد كە هەردوولا پابەندی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو ڕێككەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی نێوان هەموو لایەكان هەبێت كە لە قۆناغەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت.

ھەواڵی زیاتر