ترەمپ بۆ ئێران: کەشتیە گەورەکەمان نزیک دەبێتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی تاران لە هەوڵی ئەوەدان لەگەڵ واشنتن دەست بە دانوستان بکەن.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران نایەوێت ڕووبەڕووی هیچ هێرشێکی سەربازی ببێتەوە، هەر بۆیە پەنا بۆ گفتوگۆ دەبەن. هاوکات هۆشدارییەکی توندی دایە تاران و ڕایگەیاند: “کەشتییەکی گەورەی سەربازی لە ئێران نزیک دەبێتەوە.”
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە لە ئاستێکی بەرزدان و ئەمریکا هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر کردووە.