مەسرور بارزانی لەگەڵ جێنشینی دوبەی کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، کۆبووەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-02-2026، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

ھەواڵی زیاتر