لە ژاپۆن نزیکەی 35 کەس بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە

شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە وڵاتی ژاپۆنی گرتووەتە و بەهۆیەوە نزیکە 35 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026، ئاژانسی کارەساتەکانی ژاپۆن ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 35 کەس بەهۆی سەرماوە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، پارێزگای نیگاتا زۆرتریب زیانی بەرکەوتووە و لەو پارێزگایە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی پەیامی ئاژانسە ژاپۆنییەکە، ئەمساڵ لە زۆر ناوچەی ژاپۆن، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕی بەفربارین زیادی کردووە. 

ھەواڵی زیاتر