تا ئێستا ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه‌ی ڕووباری سیروان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
تا ئێستا ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه‌ی ڕووباری سیروان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و كه‌س و كاره‌كه‌شی داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن و خه‌ڵكێكی زۆریش بۆ دۆزینه‌وه ته‌رمه‌كه ڕوویان له ڕووباری سیروان كردووه
سێ ڕۆژه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ناوی (ڕه‌وه‌ند شێرزاد)، له كاتی مه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له ڕووباری سیروان خنكاوه‌و سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانێكی زۆری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش تائیستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و كه‌س و كاره‌كه‌شی بانگه‌وازێك بۆ خه‌ڵكی كه‌لار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌و خه‌ڵكێكی زۆریش به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه چوون و ڕوویان له ڕووباری سیروان كردووه‌و به‌شوێن ته‌رمه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن
لە گەرمیان لەم ساڵدا ٧ حاڵەتی خنکان لە ئاودا تۆمارکراوەو ٥ لەو حاڵەتانە لە سەر ڕووباری سیروان بووه