گەنجێک لە رووباری سیروان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە رووباری سیروان لە کەلار خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی کەلار بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە رووباری سیروان لە کەلار لە کاتی مەلەکردن دا لە گۆماوێک خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

روونیشیکردەوە: گەنجەکە ناوی ئەحمەد شێرزاد رەشیدە و تەمەنی ١٩ ساڵە و خەڵکی گوندی سەوزبڵاغی سەر بە ناحیەی قۆرەتووی سەر بە قەزای خانەقینە.

وتیشی: ئێستا تیمەکانمان لەسەر رووبارەی سیروانن بۆ دەرهێنانی تەرمەکە کە تائێستا نەدۆزراوەتەوە.

رێکەوتی ٧ی ئەم مانگە گەنجێکی تر لەسەر روباری سیروان خنکا و پاش ٣  رۆژ لە گەڕان توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر