نرخی نەوتی عێراق دادەبەزێت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمار کرد، نرخی نەوتی عێراقیش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ئاستی خوار 60 دۆلاری تۆمار کرد.

بەپێی بۆرسەی جیهانیی نەوت ئەمڕۆ شەممە 13-12-2025، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 61.12 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی نەوتی سووکی تێکساس بۆ 57.44 دۆلار دابەزی.

هەرچی نەوتی عێراقە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی مامناوەندی بەسرە گەیشتە 59.38 دۆلار، نرخی نەوتی قورسی بەسرەش گەیشتە 57.73 دۆلار. ئەم دابەزینە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر داهاتی عێراق دروست دەکات.

بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، لەبارەی خەرجی و داهاتەکانی نۆ مانگی ڕابردوو، داهاتی نەوتی و نانەوتی بریتی بووە 81 ترلیۆن و 748 ملیار و 817 ملیۆن دینار، دەکاتە نزیکەی 90%ی کۆی داهات. داهاتی نانەوتی 9 ترلیۆن و 419 ملیار و 602 ملیۆن دینار بووە، دەکاتە نزیکەی 10%ی کۆی داهات.

ھەواڵی زیاتر