بەهۆی لافاوەوە ڕێگایەکی سەرەکی لە سنووری گەرمیان دادەخرێت

بەهۆی کاریگەرییەکانی لافاوەوە دەروازەی ڕێگای کفری – کەلار دادەخرێت و قایمقامیەتی قەزای کفری داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات.


ڕۆژی سێشەممە 09-12-2025، لافاوێکی گەورە سنووری چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک گرتەوە، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلە بارانبارینەکە هێشتا مەترسی لەسەر ناوچەکە هەیە و پارێزگای هەڵەبجەش هەیە.

ئێستا بەهۆی کاریگەرییەکانی لافاوەوە، ڕێگەی دەروازەی کفری – کەلار داخراوە و ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان نادرێت.

لای خۆیەوە قایمقامیەتی قەزای کفری ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی هاووڵاتیان ئەو ڕێگایە داخراوە و ناهێڵن شۆفێران هاتووچۆ بکەن. داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن.

ھەواڵی زیاتر