بارەگای بارزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان ڕادەسپێرێت

بارەگای بارزانی ڕاگەیێنراوێک لەبارەی گیانلەدەستدانی سێ کەس لە چەمچەماڵ و لەلاینی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و دەزگای خێرخوازیی بارزانیش بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان ڕادەسپێرێت.

دەقی ڕاگەێێنراوەکەی بارەگای بارزانی:

بەداخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە كەركووك سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە كەسوكاریان ببەخشێت و هەروەها هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین كە بە زووترین كات بە هانای لێقەوماوان و زیانلێكەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن

ھەواڵی زیاتر