لە 10 مانگدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ لە هەولێر تۆمار کراوە

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 09-12-2025، د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، “لەماوەی 10 مانگی ڕابردوو دا هەزار و 404 حاڵەتی گەستنی سەگ لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 929 نێر و 745 مێن.”

لەلایەکی دیکەوە، نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاریی هەولێر، ئامارەکانی مانگی 11 بڵاوکردووەتەوە و لە مانگێکدا 79 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە.

تیمەکانی شارەوانی هەولێر بەردەوام ڕۆژانە سەگی بێلانە کۆدەکەنەوە و لە شێلتەرەکان جێگیریان دەکەن، سەرەڕای ئەوەش حاڵەتی گەستنی سەگ لە ناوچە جیاوازییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر